فه‌یله‌سوف و نووسه‌ری ئینگلیزی فرانسیس بیكون ده‌ڵێ" تاقیكردنه‌وه باشترین سه‌لماندنه".
بێگومان له‌و رۆژانه دا تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی له قوتابخانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن له قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی، تاقیكردنه‌وه‌كان گرنگی و بایه‌خی گه‌وره‌ی فێركردنن، چونكه له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان چه‌ند فێربوونه و چه‌ند سوودیان بینیوه له رۆژانه‌ی خوێندن و ئه‌رك و قوتابخانه‌دا، كه ته‌نها چاره‌نووسی قوتابی ناگرێته‌وه له ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوون، چونكه ئامانج و مه‌به‌ست له تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ر ته‌نها ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوون نه‌بێت، به‌ڵكو زانینی ئاست و توانای قوتابی ده‌رده‌خات كه چه‌ند فێربووه له رۆژانه‌ی قوتابخانه دا، له هه‌مان كات دا تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بنه ئامراز و هۆكارێكی گرنگی فێركردن.
هه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قوتابی ده‌رده‌خات، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رخه‌ری توانای راسته‌قینه‌ی قوتابین، بۆیه من له‌م ووتاره‌دا نامه‌وێ باسی ئاماده‌كارییه‌كانی قوتابی بكه‌م یان ئاماده‌كارییه‌كانی خێزان له تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌ڵكو گرنگی تاقیكردنه‌وه‌كان و رۆڵی كارگێڕی قوتابخانه و مامۆستایان باس ده‌كه‌م له رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان، كه‌وا مامۆستایان وده‌سته‌ی كارگێڕی تاقیكردنه‌وه‌كان وا بناسێنن بۆ قوتابییان كه‌وا مه‌به‌ستی پاشه رۆژ و چاره‌نووسی قوتابی نه‌بێت له به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی زۆر یان كه‌م، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه قۆناغێك بێت له قۆناغه‌كانی ژیانی فێركاری، قوتابی نابێ لێ بترسێ دوو دڵ و راڕا بێت، به‌ڵكو مامۆستایان قوتابیان رابهێنن له سه‌ر ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندن وپێوانهكردنی توانای قوتابییهكانمانه له‌و بابه‌ته و وانانه‌ی له رۆژانی رابردوو خوێندوویانه، بزانن ئاست و توانایان چه‌نده و چه‌ند قازانج و سوودیان بینیووه، بۆیه گرنگه كارگێڕی قوتابخانه‌كان و مامۆستایان ترس و دڵه راوكێ قوتابییان له تاقیكردنه‌وه‌كان بشكێنن و تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام دێوه زه‌مه‌ی به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌ی قوتابییان نه‌بن، كه‌واته لێره‌دا هه‌م ده‌كرێ مامۆستایانی به‌رێز به‌دوای پرسیاری ئاڵۆز وقورس نه‌گه‌ڕێن، هه‌میش رۆڵی مامۆستایه‌تی پێشه‌نگ ببینن و مه‌به‌ست و ئامانج له تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ قوتابیان روون بكه‌نه‌وه، كه ته‌نها هێنانی نمره‌ی به‌رز نییه، به‌ڵكو ده‌رخه‌ری ئاست و زیره‌كی و تواناكانتانه، لێره‌دا قوتابیانیش هه‌م بیر له گزی و هه‌وڵی نابه‌جێ ناكه‌نه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز، هه‌میش له رۆژانه زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ركه‌كان ئاماده بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كان نابنه مایه‌ی ترس و نیگه‌رانی لای قوتابیان، به‌ڵكو به‌ئیراده و متمانه به‌خۆبوو خۆیان باشتر ئاماده ده‌كه‌ن، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێته ده‌رخه‌ری ئاست و تواناكان، نه‌ك هێنانی نمره‌ی به‌رز.
ن/ به‌كر كه‌ریم حه‌سن
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.