وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشیاریدایه بریتانیا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئێران به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڕیتانیا " هه‌ڵه‌ی نوێ " بكات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات ئێران باڵیۆزی به‌ڕیتانیای له تاران بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبه‌سه‌ركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی مه‌راسیمێكی پرسه بووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، دواتر مه‌راسیه‌مه‌كه بووه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین. ئێران باڵیۆزه‌كه‌ی بریتانیای تۆمه‌تبار كرد به تۆمه‌تی ڕێكخستنی ئه‌و خۆپیشاندانه كه به گردبوونه‌وه‌یه‌كی " نایاسایی " ناودێری كرد.
كه‌ناڵێكی فه‌ڕمی ئێران له زاری به‌یاننامه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه " هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی نوێ له بریتانیاوه ئێران ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، له‌نده‌ن به‌رپرس ده‌بێت لێی. ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌ڕیتانیا دژی به‌ها دیبلۆماتیه‌كانه، هه‌ڕه‌شه‌كردن به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌وه گرژیی ده‌خاته نێوان تاران و له‌نده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.