فراكسیۆنی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه گرژیی سه‌ربازی زیاتر دژبه هێزه‌كانی ئه‌مریكا رووده‌دات ئه‌گه‌ر له عێراق نه‌كشێنه‌وه.
فراكسیۆنی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری دووه‌م گه‌وره فراكسیۆنه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له كۆی ٣٢٩ كورسی خاوه‌ن ٤٧ كورسییه.
فراكسیۆنی فه‌تح باڵه سیاسییه‌كانی رێكخراوی بدر، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له‌خۆده‌گرێت كه به نزیك له ئێران داده‌نرێن.
له‌وباره‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د غه‌بان له لێداونێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "پێویسته حكوومه‌تی عێراق رێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر به ئامانجی كۆتایی هێنان به بوونی هێزه بیانییه‌كان، به تایبه‌تیش دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران".
محه‌مه‌د غه‌بان راشیگه‌یاند، گرژیی سه‌ربازی زیاتر دژبه هێزه‌كانی ئه‌مریكا رووده‌دات ئه‌گه‌ر له عێراق نه‌كشێنه‌وه و هۆشداری دا له‌وه‌ی كه شڵه‌ژانی ئاسایشی ناوچه‌كه زیان به په‌پوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌گه‌یه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.