به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمه‌تباریان دهستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلدا.
به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگادار كرایه‌وه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه له‌خواروی عیراقه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی هه‌یه‌و شۆفێره‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه، به‌رێز دادوه‌ر فه‌رمانی كرد به‌ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌و سه‌رنشینه‌كانی.
پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردو توانرا لهماویهكی كه‌مدا ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكرێت كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه بون.
له‌ئێستادا پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه‌و دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌یاساییه‌كان هه‌ردوو تۆمه‌تبار كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی خواروی عیراق ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویتا-لاندكرۆزه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا كه چه‌ند تۆمه‌تبارێك به‌نیاز بون بیدزن.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی چه‌ند تۆمه‌تبارێكه‌وه كه له‌هه‌وڵدا بون بۆ دزینی ئۆتۆمبێلێك مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان گه‌یشته شوێنی مهبهستو توانرا ڕێگریی له‌دزینی ئۆتۆمبێله‌كه بكرێت.
له‌ئێستادا پۆلیسی سلێمانی له‌هه‌وڵدایه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.
هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابو به‌دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی تۆمه‌تبارێكه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی دزیوه‌و به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ڕوات، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی عه‌ربه‌تی لێ ئاگاداركرایه‌وه‌و توانرا له‌وێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌دا.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.