به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێی پزیشكی له‌وڵاتی سوید ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌بێت ته‌نیا به‌یه‌ك شه‌و له‌نه‌خه‌وتن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پرۆتینی تاو هۆكاری تووشبوون به‌زه‌هایمه‌ر.
زانایانی زانكۆی ئۆبسالای سویدی پشكنینان كرد بۆ 15 پیاو له‌ته‌مه‌نی 22 ساڵی و بۆیان ده‌ركه‌وت له‌كاتی كه‌مخه‌وی و به‌خه‌به‌رمانه‌وه به‌درێژایی شه‌و رێژه‌ی پرۆتینی تاو له 17% زیادی كردووه ، كه‌ئه‌و پرۆتینه كاری خانه‌كانی مێشك په‌كده‌خات و ده‌بێته هۆی له‌بیرچوونه‌وه و توشوبوون به‌زه‌هایمه‌ر كه به‌ملیۆنه‌ها هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن.
د.جۆناسان سیدرنیس سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه ووتی: هه‌ندێكجار مرۆڤ تووشی كه‌مخه‌وی ده‌بێته‌وه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه له‌ده‌ستدانی یه‌ك شه‌و خه‌وتن رێژه‌ی پرۆتینی تاو به‌رزده‌كاته‌وه لای كه‌سانی ته‌ندروست كه له‌داهاتوودا كاریگه‌ری بۆ تووشبوون به‌زه‌هایمه‌ر هه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.