ئه‌لیسا فه‌ره‌ح، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی فلۆریدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، 21 قوتابی سه‌ربازی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سعوودیه دیاریكراون كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بانگه‌شه‌یان بۆ كاری توندڕه‌وی دژبه ئه‌مریكا و بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی منداڵانه‌وه كردووه".
ئه‌لیسا فه‌ره‌ح له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یشی خستوه‌ته‌ڕوو كه حكوومه‌تی سعوودیه‌یان له پرسه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ش هه‌ماهه‌نگییان كردووه بۆ ناردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان بۆ وڵاتی خۆیان.
رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه مولازمێكی سعوودی، به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌عید شمرانی كه له بنكه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی فلۆریدا مه‌شقی پێده‌كرا، به چه‌ك هێرشێكی له‌ناو بنكه‌كه ئه‌نجامدا و له ئاكامدا، سێ كارمه‌ندی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كوژران و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون، خودی محه‌مه‌د سه‌عید شمرانی-یش له میانی په‌لاماره‌كه‌دا، به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.