گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، غوڵام حسێن ئیسماعیلی له باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوی ئه‌و فڕۆكه ئۆكراینییه‌ی رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه خرایه‌خواره‌وه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه نێردراوه بۆ فه‌ڕه‌نسا.
غوڵام حسێن ئیسماعیلی راشیگه‌یاند كه ماوه‌ی 72 كاتژمێر به‌سه‌ر ده‌ستپێكی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تێپه‌ڕیووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، غوڵام حسێن ئیسماعیلی له‌باره‌ی پرسی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باڵیۆزی به‌ڕیتانیا له تاران دوا و گوتی: "به‌شداریكردنی باڵیۆزی بریتانیا له خۆپیشاندانه‌كاندا و وێنه‌گرتنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
غوڵام حسێن ئیسماعیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌م جۆره كه‌سانه به "كه‌سانی نه‌خوازراو" ناوده‌برێن و گه‌لی ئێران چاوه‌ڕوانه باڵیۆزه‌كه‌ی بریتانیا ده‌ربكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.