راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە و لەسەر داوای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، سریەی بەرگری کیمیاویی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تیمێکی نارد بۆ هەڵەبجەی شەهید بە مەبەستی پشکنینی ماڵێک کە گومانی ژەهراوی بوونی لێئەکرا بە هۆی پاشماوەی كاره‌ساتی کیمیابارانی ساڵی 1988.
رایده‌گه‌یه‌نن ، تیمی کیمیاوی بە وردی ماڵەکەو ژێرزەمینەکەیان پشکنی، به چەند ئامێرێک کە تایبەتن بە ئاشکراکردنی ماددە کیمیاوی و ژەهراویەکان، دواتر ماڵەکەیان خاوێن کردەوە، بەم شێوەیە دڵنیایی درا بەخاوەن ماڵ، کە هیچ پاشماوەو مه‌ترسیەکی چەکی کیمیاوی لەماڵەکەدا بوونی نەماوه.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه به سه‌ركه‌وتوویی، سریه‌ی به‌رگری كیمیاوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكیان بۆ سه‌نته‌ری میدیا رایانگه‌یاند، سوپاسی لیوا روکن باسل، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان و هه‌روها سوپاسی پارێزگار‌و پۆلیسی هەڵەبجە و بەرپرسی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و بەرپرسی گروپی دادوەری کوردستان ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوونه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئهركهماندا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.