دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك له‌باره‌ی ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هەرێمی كوردستان له هه‌ولێر، سوپاسی هاوپه‌یمانێتی كوردی كردووه و ئاشكراشی كردووه كه ئه‌مەریكا هیچ نیازێكی ئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه‌ی نییه و له‌گه‌ڵ ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، شنکەر رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مەریكا شانازی به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كورد له عێراق ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا لە هه‌ولێر باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووەتەوە.
هه‌روه‌ها شنكه‌ر باسی له گرنگی پێگه‌ی كوردی له ناوچه‌كه كرد و ده‌ڵێ كورد لایه‌نێكی سه‌ره‌كیین له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک شنكه‌ر روونیکردەوە، هۆكاری سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر و نه‌چوونی بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشتا دۆخی به‌غدا ئاڵۆزە.
دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵات رایده‌گه‌ێنێت ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانایه‌كی زۆرباشی له پاراستنی دیپلۆماتكار و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.