به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ ، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقییان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له‌كاتێدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌و ئه‌ژماره‌ی به‌غدا له‌بانكی یه‌ده‌گی فیدراڵی له نیۆیورك به‌كاری ده‌هێنێ له‌وانه‌یه دابخرێت.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: ئه‌م بانكه وه‌ك به‌شێكه له‌یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا و وه‌ك بانكێكی ناوه‌ندی له‌وڵاته‌كه كار ده‌كات ، هاوكات پاره‌كانی فرۆشی نه‌وتی عێراقی تێدا كۆده‌كرێته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكاش زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له عێراق ده‌دات .
شایانی باسه عێراق رۆژانه 3 ملیۆن 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێ و له‌به‌رامبه‌ریشدا مانگانه 6 ملیار دۆلار وه‌رده‌گرێت و پاره‌كه‌ش ده‌چێته نێو ئه‌و بانكه ئه‌مریكییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.