وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تیروپشک بۆ ناوی حاجیانى ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
له راگهیهندراوێكی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان هاتووه، ڕۆژی یەک شەممەى داهاتوو 19-1-2020 لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پەیوەندیدار تیروپشک بۆ ناوی حاجیانى ئەمساڵی ههرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، پێشتر 72 هەزار و 202 كەس ناویان تۆماركردووە لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 500 كەس هەڵدەبژێرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.