وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی نەینەوا كهسێكى به ناوى (م. ح. م. ئا)ی دەستگیر کردووە، کە لەسەردەمی دەسەڵاتی داعش لە مووسڵ (2014-2017)، بەرپرسی کۆگاکانی دەرمانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بووە.
له لایهكى ترهوه ههر ئهمرۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای فەوجی یەکی سەر بە فەرماندەیی پاسەوانی سنور لە نزیک دەروازەی وەلید لەسەر سنووری سووریاو له ئهنجامدا ئەفسەرێکی عێراقی بە پلەی نەقیب، کوژراوە.
دواتر رووبەڕووبوونەوەیەکی توند لە نێوان چەکدارەکانی داعش و هێزە عێراقییەکە دروست بووە و چەکدارە تیرۆریستەکان بۆ ناو قوڵایی خاکی سووریا، پاشەکشەیان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.