هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه بیانییه‌كان له عێراق بكشێنه‌وه، ئه‌وا داعش له‌و وڵاته به‌هێز ده‌بێته‌وه و هۆشداریشیدا كه ئه‌و مه‌ترسییه ته‌نیا عێراق ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كه و وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌گرێته‌وه.
هایكۆ ماس، گوتی" پێویسته ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش بپارێزین، بۆیه وه‌كو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی گرنگه له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانمان به‌رده‌وام بین له عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه. ئێستا كه ئێمه له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی كه پێمانوایه پێویسته هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عێراق بمێننه‌وه، له‌به‌رئه‌وه گرنگه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی داعش ببینه‌وه".
گوتیشی" له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا داعش توانییوویه‌تی چه‌ندین هێرش ئه‌نجام بدات و ترسمان هه‌یه له‌وه‌ی كشانه‌وه‌یه‌كی خێرای هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داعش به‌هێز ده‌كاته‌وه و هێرشه‌كانیان له عێراق زیاتر ده‌بن و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ عێراق مه‌ترسیداره، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه و وڵاتانی ئه‌وروپاش مه‌ترسیداره و ده‌بێ ئه‌مه‌ش رێگری لێبكرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.