كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: ئه‌و هێرشه مووشهكیـیهی شه‌وی سێشه‌ممه كرایه سه‌ر بنكه‌ی تاجی له باكوری به‌غدا هیچ مه‌ترسیدار نه‌بوو، ته‌نیا یه‌ك مووشه‌ك له دووری 2 كیلۆمه‌تر له بنكه‌كه كه‌وتووه.
پـێشتر ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی عێراق ناسراو به (شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی) له‌سه‌ر تویته‌ره‌كه‌ی نووسیبووی، بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی تاجی له باكووری به‌غدای پایته‌خت به مووشه‌كی كاتیۆشا كراوه‌ته ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
شایانی باسه بنكه‌ی تاجی هێزی ئه‌مه‌ریكایی لێـیه و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه عێراقیـیه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.