به‌پێی ڤیدیۆیه‌كی نوێ كه بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت فرۆكه ئۆكراینییه‌كه دوو مووشه‌كی به‌ر كه‌وتووه كه به‌هۆیه‌وه تێك شكێندراوه ئه‌مه‌ش به ئه‌نقه‌ست بوونی تێكشاندنی فرۆكه‌كه ده‌رده‌خات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووشه‌كی یه‌كه‌م به‌ر فرۆكه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام تێك ناشكێت و فرۆكه‌وانه‌كه به‌مه‌به‌ستی نیشتنه‌وه‌ی به‌په‌له، ئاراسته‌ی فرۆكه‌كه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی ده‌گوڕێت، به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌ك مووشكی دووه‌می ئاراسته ده‌كرێت و هۆیه‌وه له نزیگ گووندی خه‌له‌ج ئاباد تێك ده‌شكێت و سه‌رجه‌م سه‌رنیشنه‌كانیشی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم سه‌ر به سوپای پاسدرانی ئیران رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه قه‌ر‌ارگای ساروڵڵا، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركردووه كه ئه‌م گرته ڤیدیۆییه نوێیه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.