دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌عێراق پێشبینی كردووه كه ململانێ بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته نێوان سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه كه ئیسماعیل قائائی،سه‌ركرده‌ی تازه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌سوپای پاسداران زیاتر له قاسم سوله‌یمانی تووشی ئاسه‌ته‌نگ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها روونیشیكردۆته‌وه كه سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ده‌سةڵاتیَكی بالاَیان به‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌بووه، بۆیه قائائی رووبه‌رووی ئه‌ركێكی قورس ده‌بێته‌وه.
ده‌شڵێت: سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به خه‌لیفه‌كه‌ی سوله‌يمانی رازی نابن و زۆربه‌شیان هه‌وڵده‌ده‌ن رابه‌رایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن.
گوتیشی: له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات هه‌ندێك مانۆر ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌خبارییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.