Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:40

نرخی هێلکه‌ به‌رزبۆته‌وه‌

به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی توركیایه‌
هێلكه‌
کوردستان TV
#8
100%

نرخی هێلکە لە هەولێر بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەزردەبێتەوە بەجۆرێک نرخی کارتۆنێک هێلکە لە 32 هەزار دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 50 هەزار دینار و تەبەقەیەکی لە سێ هەزار دینارەوە بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

جه‌مال ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێته‌رنه‌ری له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: حکومەتی عێڕاق هاوردەکردنی هێلکەی تورکی قەدەغە کردووە و حکومەتی هەرێمیش پابەندی ئەو بڕیارەیە و قەدەغەی کردووە بۆیە نرخی بەرزبووەتەوە، پێشتر کارتۆنێک هێلكه‌ بە 32 هەزار دینار بووه‌ بەڵام ئێستا بە 50 هەزار دیناره‌.

جه‌مال ئاكره‌یی، دەشڵێت:" هێلکەی خۆماڵی زۆرە بەڵام هەمووی دەڕوات بۆ خوار و ناوەڕاستی عێڕاق ئەگەر ڕێگری لێبکرێت بەشی پێویستی ناوخۆ دابین بکرێت کێشە نامێنێت و پێویستمان بە هێلکەی هاوردە نابێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لە هەرێمی کوردستان ئەگەر هەموویان کاربکەن کە ژمارەیان یازده‌ پڕۆژەیە، ساڵانە یەک ملیار ‌و 311 ملیۆن هێلكە بەرهەمیان هەیە، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانە پێویستی هەرێمی كوردستان بە هێلكە نزیكەی 800 ملیۆن هێلکەیە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.