باڵیۆزی به‌ریتانیا له تاران، رۆب ماككه‌یر ئێرانی جێ هێشت.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵاوی كرده‌وه، باڵیۆزی به‌ریتانیا له تاران، رۆب ماككه‌یر "به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاساكان" ئێرانی جێ هێشتووه.
ماككه‌یر به‌هۆی به‌شداریكردن له چالاكییه‌ك بۆ رێزگرتن له قوربانیانی فڕۆكه ئۆكراینه‌دا كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌هه‌ڵه خرابووه خواره‌وه،١١ی ئه‌م مانگه له ئێران بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیر كرا و دواتر ئازاد كرا.
ئه‌م پرسه ناڕه‌زایه‌تی حكوومه‌تی به‌ریتانیای لێكه‌وته‌وه و باڵیۆزی ئێران له له‌نده‌ن بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.