Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 19:20

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات

پەرەسەندنەکانی عێراق و ھە‌رێمی كوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی كرد لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا.

ڕۆژی چوارشەممە 2020/1/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێم، پێشوازی لە فیلیپ ئەکرمان بەرپرسی بەشی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، پەرەسەندنەکانی عێراق و ھە‌رێمی كوردستان وناوچەکە تاوتوێ کران. جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش کرایەوە.

هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عیراق و ناوچەکە و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی وچارەسەر کردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.