كه‌مێك به‌ریا نها، شێخ محەمەد کوڕی عەبدولڕەحمانی دووەم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەردانێكی فەرمی گه‌یشته هەولێر و له فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر له لایه‌ن قوباد تاله‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى تر پێشوازى لێكرا .
برياره له هۆلى سه‌عد عه‌بدولا له هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شێخ محەمەد کوڕی عەبدولڕەحمانی دووەم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بكات.
له لێدوانێكدا ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر بۆ هه‌ولێر، سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند" ره‌وشی ناوچه‌كه ئاڵۆزه‌و ره‌نگه ته‌نیا به سه‌ردانێك یان به هه‌وڵێك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، به‌ڵام گرنگه ئه‌و وڵاتانه‌ی خێریان بۆ ناوچه‌كه ده‌وێت، به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه.
تێزانین ئەمڕۆ چوارشەممە شێخ محەمەد بە سەردانێكی فەرمی سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر و وەزیری دەرەوە كۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دیدارەكانیدا لە بەغدا ئاماژەی بەوە دابوو كە پێشنیازی نێوەندگیری لایەنە ناکۆکەکانی عێراق و ناوچەکەی خستووەتەڕوو، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.