Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 01:56

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمى کوردستان و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبوونه‌وه‌

وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە هەولێر
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کرد.

لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەیبوو، باردودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوتوێ کرا و جەخت لە سەر ئارامکردنەوەی دۆخی عێراق و نەهێشتنی گرژی لە ناوچە کرایەوە .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە دەیەوێ گرنگی بە هەموو کەرتەکان بدات و ئابووری هەرێمی کوردستان هەمەچەشن بکات ، هەروەها لە رێگەی ئاسانکاری پێویستەوە، پەرە بە وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەکی بدات. 

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ستایشی سەقامگیریی ئاسایش و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی دەبڕی، لەمبارەیەوە گوتی دەرفەتێکی باش هەیە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان .

تێزانین ئێواره‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، شێخ محەمەد کوڕی عەبدولڕەحمانی دووەم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەردانێكی فەرمی گه‌یشته‌ هەولێر و له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن قوباد تاله‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ  و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى تر پێشوازى لێكرا .

هه‌ر ئەمڕۆ چوارشەممە، شێخ محەمەد بە سەردانێكی فەرمی سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر و وەزیری دەرەوە كۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دیدارەكانیدا لە بەغدا ئاماژەی بەوە دابوو كە پێشنیازی نێوەندگیری لایەنە ناکۆکەکانی عێراق و ناوچەکەی خستووەتەڕوو، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.