رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆڕنال"ی ئەمریکی راپۆرتێکی لهمهر عێراق بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هەردوو وەارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا سەرقاڵی پلانی کەمکردنەوەی هاوکارییە سەربازییەکانن بۆ عێراق.
هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق، ئەمریکا بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2020، هاوکارییەکانی بۆ هێزە عێراقییەکان کەم دەکاتەوە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هەرەسهێنان بە ئابووریی عێراقی کردبوو، کە ئەگەر بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیی بدات، ئەوا هەموو پارەی عێراق لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا سڕ دەکرێت.
ئەو هەڕەشەیەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە پەرلەمانی عێراق بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کوردو سوننە، بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە عێراق پەسەند کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.