هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی عێراق كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له گرنگی په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كرده‌وه .
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه .
به پێی زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌رسێ لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به پره‌نسیپی ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و ئاسایشی سیاسی و دارایی، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له جه‌ختیان له دانبه‌خۆداگرتن و رێگری له ئاڵۆزبوونی زیاتری ره‌وشه‌كه و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كردۆته‌وه .
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیش، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و به‌دیهێنانی داواكریی خۆپیشانده‌ران و پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییان كرده‌وه .
جێی باسه هه‌ر رۆژی چوارشه‌ممه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردبوو كه په‌له بكه‌ن له ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و راشیگه‌یاندبوو كه ره‌وشه‌كه به‌رگه‌ی به‌فیرۆدانی كاتی زیاتر ناگرێت .
پێویسته په‌له له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا بكرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.