عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دوێنێ چوارشه‌ممه له لێدوانێكیدا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای له هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان و هێزه سیاسیـیه‌كان كرد كۆتایی به‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا بهێنن و حكومه‌تێكی نوێ پـێكبهێنن كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت.
گوتیشی له‌م دۆخه ئاڵۆز و قورسه‌ی ئێستای وڵاته‌كه، به تایبه‌تی دوای بڕیاری په‌رله‌مان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان، پـێویسته حكومه‌تێك هه‌بێت كه بتوانێت بڕیار بدات.
عه‌بدولمه‌هه‌دی جه‌ختی كرده‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی توانیویه‌تی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا ئاسایی بێت. گوتی له ساڵی 1920 وه عێراق حكومه‌تێكی وه‌های نه‌بووه كه په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی زۆر باش بێت.
هه‌روه‌ها گوتی ده‌یه‌وێت عێراق دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌و وڵاتانه له شه‌ڕی دژی داعش له پاڵ عێراقدا وه‌ستان و قوربانی گیانیان داوه و هه‌روه‌ها پاره‌شیان خه‌رجكردووه.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.