له یاریه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی پازده‌می خولی فه‌ڕه‌نساو له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌دا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی مۆناكۆی میوانداری برده‌وه
له خوله‌كی بیستوچواردا، كلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی لاوی پیی ئێس جی گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌میش، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپی میوان هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می یانه پاریسیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پاشان پابلۆ سارابیای ئیسپانی پاریس سانجێرمانی له خوله‌كی حه‌فتاوسێ كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، له خوله‌كی ههشتاوحهوتیشدا، تیمۆی باكایۆكۆ گۆڵێكی بۆ مۆناكۆ تۆماركرد، دواتر كلیان مباپێ گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می میوانه‌كانی له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی پاریس سانجێرمان له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل‌ونۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و مۆناكۆش به بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.