یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد گه‌یشته قۆناغی پێنجه‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، مان یونایتد به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆنی میوانی برده‌وه
دوای ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوحه‌وتدا، خوان ماتای ئیسپانی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی ئه‌هریمه‌نی سووری تۆماركرد، له یاری گه‌ڕی چوونیشداو له یاریگای ولڤه‌رهامپتۆن، هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بووبوون
بۆیه به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ردوو گه‌ڕی چوون و هاتن، مان یونایتد به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی پێنجه‌م
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.