Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 00:36

لە گەرمیان وێستگەیەکی مۆبایلی کاره‌با دادەنرێت

بەگوژمەی 1 ملیار و 221 ملیۆن و 144 هەزار دینار
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی گواستنەوەی کارەبا و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر وێستگەی کارەبای ( ساڵح ئاغا) لەناحیەی (قورەتوو) لەگەرمیان ؛ وەزارەتی کارەبا گرێبەستێک بۆ دانانی وێستگەیەکی مۆبایل واژوو دەکات.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌رێکەوتی 16/1/2020 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (مادۆ) بەگوژمەی 1 ملیار و 221 ملیۆن و 144 هەزار دینار واژوو کرد، بۆ دانانی وێستگەیەکی مۆبایل لە ناو وێستگەی ( ساڵح ئاغا ) لەناحیەی ( قورەتوو) لەدەڤەری گەرمیان، لەرێورەسمی واژووکردنی گرێبەستەکەدا وەزیری کارەبا وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمپانیای ( مادۆ) کە وێستگەکەی مۆبایل دادەنێت و داوای لێکرد پابەندی کات و کوالێتی و رێنماییەکانی گرێبەستەکە بێت و لەماوەی دیاریکرداوی خۆیدا کە 180 رۆژە کارەکان تەواو بێت و وێستگەکە بەگەربخرێت، هەروەها تەواویی ئاسانکاریی وەزارەتی بۆ خستنەڕوو تا بتوانێت بەسەرکەوتوویی کارەکانیان ئەنجام بدەن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، لای خۆیەوە شاندی میوان سوپاسی وەزارەتی کارەبایان کردوو رایانگەیاند کە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی پرۆژەکە لەماوەو کوالێتی پێویستدا ئەنجام بدەن.

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا و فراوانبوون و زۆربوونی پرۆژەکان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ فشارخستنە سەر وێستگەو تۆڕەکانی کارەبا ، وەزارەتی کارەباش لەرێگەی دابینکردنی وێستگەی مۆبایلەوە کە جێبەجێکردنی کات و ماوەیەکی کەمی دەوێت بەراورد بەدروستکردنی وێستگەکانی دیکە لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، ئەم پرۆژەیەش بۆ ناحیەی قورەتوو لەگەرمیان سوودی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆو لۆد لەناوچەکەو بەتایبەتی لەسەر وێستگەی ساڵح ئاغا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.