نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه سیستانی ئێسقانی رانی شكاوه‌و ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه، شه‌وی رابردوو عه‌لی سیستانی،مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق ئێسقانی رانی له‌قاچی چه‌پی شكاوه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه : ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی تیمێكی عێراقی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ عه‌لی سیستانی ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.