یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری خۆی له‌باره‌ی فیدریكۆ ڤالڤێردی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ریال مه‌درید راگه‌یاند، ڤالڤێردی له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا رێگری له هێرشێكی هه‌ڵگه‌راوه‌ی یاریزان ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد‌و له دواوه رێگری لێكرد‌و خستیه خواره‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیه‌ی ڤالڤێردی، ناوبژیوان كارتی سووری به رووی ئه‌و یاریزانه به‌رزكرده‌وه
به‌پێی راپۆرتی ناوبژیوانیش هۆكاری كارته سووره‌كه‌ی ڤالڤێردی بۆ رێگری له هێرشێكی زێرینی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاویكردۆته‌وه ئه‌و یاریزانه ته‌نیا بۆ یه‌ك یاری سزا دراوه
به‌م سزایه ڤالڤێردی كه یه‌كێكه له یاریزانه گرنگه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌فته‌ی بیسته‌می لالیگاو له یاری به‌رامبه‌ر سیڤیلیه‌ی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ند به‌شداری ناكات و بۆ یاری دواتر له‌به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگاكان، هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت له یاری لوتكه‌و دێربی مه‌درید له هه‌فته‌ی بیستودووه‌می خولی ئیسپانیا له به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاری بكات كه له یه‌كی شوباتی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.