ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان تایبه‌ت به دەنگدان بۆ سەرجەم ماددەکانى پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی کۆتاییهات.
ئەم پڕۆژە یاسایە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابوو، پەرلەمانی کوردستانیش خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە کردبوو .
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی سێیەمدا، دوای تێبینی و راپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان کە شەش لیژنەی پەرلەمانی راپۆرتیان لەبارەیەوە ئامادە کردبوو، خرایە دەنگدان و له كۆتاییدا په‌رله‌مانی كوردستان بە دەنگى 89 ده‌نگی به‌ڵێی پەرلەمانتارانی كوردستان، کۆى مادەکانى پڕۆژەیاسای چاکسازیی پەسەند كرد و به‌م شێوه‌یه‌ش دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکەش کۆتاییهات و بوو به یاسا .
بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا، یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی جێبه‌جێ بكات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.