دوای ماوهیهك له راگرتنی كارو چالاكیهكانیان، ئەمڕۆ پێنج شەممە پرۆسە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستپێدەكاتەوە، بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانی راگیرابوون.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز له سهرچاوهیهكی سهربازیهوه بڵاوی کردەوە؛ دوای (10) رۆژ لە راگرتنی بەهۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسەوە، سوپای ئەمەریکا پڕۆسە سەربازییەکانی لەگەڵ سوپای عێراق دەستپێکردوەتەوە.
رۆژنامەکە دهشڵێت: ئەمەریکا سورە لەسەر بەدەوامیدان بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش و دەرفەت نەدان بەو گروپە بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوە، لە بۆشایی چالاکییەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە عێراق و بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەکانیان، بەفەرمی سوپای ئەمریکا سەرجەم چالاکییەکانی لەو وڵاته ڕاگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.