لە گەڕەکی حوسێنیە لە زاخۆ کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە ماڵی خۆی دەکات و بەهۆیەوە دایک و برایەکی خۆی دەکوژێت و دواتریش رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبێتەوە.
شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، پێدەچێت ئەو کەسە نەخۆشیی دەروونیی هەبێت، لە کاتی گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسیش بووەتەوە و تەقەی لێکردوون و بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، کەسەکەیان بریندارکردووە، دواتر دەستبەسەریان کردووە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکەن.
لەبارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە رووداوەکەدا، ئاسایشی زاخۆ گوتی، ئەو کەسەی دەستڕێژی گولـلەی کرد دایکی بە ناوی "کوردێ عەلی ساڵح" و برایەکی بە ناوی "خواجە رەمەزان عەبدی" کوشتووە و پۆلیسێکیشی بە ناوی "شێرزاد ئیبراهیم"ـەوە بریندارکردووە. خوشکێکیشی کە خۆی شاردبووەوە، لەلایەن ئاسایشەوە رزگارکراوە. تۆمەتبارەکەش ناوی "ساڵح رەمەزان عەبدی"ـیە.
لە زاخۆ کەسێک دایک و برایەکی خۆی دەکوژێت و پۆلیسێکیش بریندار دهکات
کەسەکە دەستبەسەر کراوه و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.