دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك زیندانیانی گرتووخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له‌ناو زیندان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و له به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كان ئه‌و بابه‌ته به شێوازێكی دیكه باس كرابوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر:-
دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 60 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ندارییه‌تی مادده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاووڵاتی (مه‌جید برایم عه‌بدوڵڵا)، ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز دادوه‌ر وه‌رگیرا بۆ ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له گوندی سیساوه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هه‌ریر.
له‌كاتی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه‌سێكی دیكه له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه ده‌ستگیركرا و بڕێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به‌داخه‌وه له رۆژی 16/1/2020، ناوبراو له‌ناو به‌ندیخانه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
دوای ئاگاداركردنی به‌ڕێز دادوه‌ر، ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كرا.
شایانی باسه ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه و رێكاره یاساییه‌كان به‌رده‌ستن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش - هه‌ولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.