Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 22:07

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامه‌زراندنی کوردستان تیڤی پیرۆزده‌کات

ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ هەنگاوی باشتر و پێشكەوتووتر لە كارەكانتان
كوردستان تیڤی
کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 21 ساڵه‌ی دامه‌زرانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كوردستان تیڤی‌ كرد و ئه‌مه‌ش‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان كه‌ی تیڤی. بەڕێزان/ بەڕێوەبەری گشتی و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و تێكرای کادیر و كارمەندانی كوردستان تیڤی، لە بیست و یه‌كه‌مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان، پڕ بەدڵ گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ماندوونەناس و بینەرانی كەناڵەكەتان دەكەین و ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ هەنگاوی باشتر و پێشكەوتووتر لە كارەكانتان و پێشخستنی بوارە جۆراوجۆرەكانی كار و بەرنامەكانتان.  

كەناڵی ئاسمانی كوردستان، بەر لە 21 ساڵ بە سەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی دامەزرا، قۆناغێكی بەرچاو و دیاری لە بواری كاری میدیایی هێنایە ئاراوە و بە پرۆژەیەكی پێشكەوتووی زانستی و  تەكینیكیەوە دەستی بە پەخش كرد و مایەی خۆشحاڵیشە،  كە ئەمڕۆ خاوەن پەیامێكی رەسەن و راستگۆیانەیە و پێگەی شیاوی خۆی لەو بوارەدا گرتووە. 

دامەزراندنی كه‌ی تیڤی هەنگاوێكی گرنگ و گونجاو و بەسوود بوو بۆ تەواوی هاونیشتیمانیان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و برەودانی زیاتر بە ھەستی نەتەوەیی و بواری كوولتوری و رۆشنبیری و زمانەوانی و میدیایی. 

رۆڵی میدیا بە گشتی و كەناڵە ئاسمانیەکان بەتایبەتی لەو سەردەمەی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و شۆڕشی زانیاریی و تەكنیكی پەیوەندیكردندا زۆر بایەخدارە، بۆیە ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیاییە بەوپەڕی راستگۆیی و بابەتیانە و خەمخۆرنە لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتیە و رەوشەكە دابن بۆ چارەكردنی كەموكوڕییەكان و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی لە كوردستاندا. 

بەو بۆنەیەوە وێرای پیرۆزباییمان، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان كه‌ی تیڤی دووپات دەكەینەوە و بۆ ساڵی داهاتوو هیوای پێشكەوتن  و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. دووبارە پیرۆز بێت بیست و یه‌كەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی كوردستان كه‌ی تیڤی. 


دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
17ـی 1ـی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.