Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 22:07

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لەهەموو ستاف و کارمەندانی کوردستان تی ڤی ده‌کات

بروسكەیه‌كی پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو ستاف و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان ده‌كات
سەرۆك بارزانی
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی 21 ساڵەی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی سەرۆك بارزانی ‎بروسكەیه‌كی پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو ستاف و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

‎بۆ / بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی كوردستان تی ڤی

‎بەبۆنەی 21 ساڵەی دەستبەكاربوونی كوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو ستاف و كارمەندانی دەزگای سەتەڵایتی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

‎تەلەڤزیۆنی كوردستان دەستپێكی شۆڕشێكی ڕاگەیاندن بوو لەنێو میدیای هەرێمی كوردستان و نموونەی میدیای نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە و هەردەمیش پابەندی بنەماكانی ڕاستگۆیی و هەست بەبەرپرسیارێتی بووە. 

كوردستان تیڤی لە ماوەی كاركردنی خۆیدا ڕۆڵی هەبووە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و خۆشەویستیی نیشتیمان و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان و لەم بوارانەشدا جێگەی دەستی دیارە و ئەو ڕۆڵە هەمیشە جێگەی پێزانین بووە.

‎ئەو چاوەڕوانییەش لە دەزگەی سەتەلایەتی كوردستان و كوردستان تیڤی هەیە كە بەتەكنیكی تازە ، كاری پڕۆفیشناڵ ئاوێتەی گیانی نیشتیمانپەروەری و وڵاتپارێزی بكات و پێشەنگ بێت بۆ كار و پیشەی ڕاگەیاندن له‌ كوردستان.

دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەكەم و بمێنن بە خێر و خۆشی


‎مسعود بارزانی
17ـی 1ـی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.