Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 05:37

له‌ بەغدا پێکدادان له‌نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران روویدا

خۆپیشاندانه‌كه‌ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی دروستبونی پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و خۆپیشاندەرانی پردی سنك، ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران و برینداربون.

پێگەكانی تایبەت بە خۆپیشاندەرانی عێراق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئاژانسەكانی هەواڵ لە ناوخۆی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بڵاویانكردەوە "لە ئەنجامی پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی پردی سنك لە بەغدا، خۆپیشاندەرێك گیانیلەدەستداوە".
هەشت خۆپیشاندەری دیكە برینداربون.

ئاماژە بەوەشكراوە "لە ئەنجامی پێكدادانەكاندا، هەشت خۆپیشاندەری دیكە برینداربون و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە كراون".

خۆپیشاندانەكانی بەغدا، لە تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوەوە نزیكەی چوار مانگە بەردەوامی هەیە و خۆپیشاندەران داوادەكەن حكومەتێكی نوێ دور لە چینی سیاسی ئێستا پێكبهێنرێت و گەندەڵی نادادپەروەری كۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام تا ئێستا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان چارەنوسی ناڕونە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.