Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 20:42

ره‌وان ئیدریس بارزانى ساڵیادی کوردستان تیڤى پیرۆز ده‌کات

یەکەم کەناڵی دایک بوو کەدەستی کرد بە پەخشی ئاسمانی ، لەقۆناغێکی سەختدا داکۆکیتان کرد لەئاشتی و تەبایی وپێکەوەژیان
ره‌وان ئیدریس بارزانى ساڵیادی كوردستان تیڤى پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
100%


بەرێزان دەزگای سەتەلایتی کوردستان

ئەمڕۆ ٢١ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر تەمەنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی وەک پێشەنگ لەکاری مێدیایی و ڕاگەیاندن ، یەکەم کەناڵی دایک بوو کەدەستی کرد بە پەخشی ئاسمانی ، بەوپەری دڵسۆزیەوە کارتان کرد بۆ سەرخستنی پەیامی پارتی دیمکراتی کوردستان .
لەقۆناغێکی سەختدا داکۆکیتان کرد لەئاشتی و تەبایی وپێکەوەژیان ، ڕەوتی ڕاستەقینەیی کاری میدیایتان پاراست و مینبەرێک بوون بۆڕاستی و حەق بیژی و پاراستنی کەلتووری کوردەواری ، پردی پەیوەندی تاراوگەو کوردستان بوون .
بەم بۆنەیەوە ھیواخوازم ئەم دەزگاییە بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆوە ببێنیت و لەپێشەنگ بێت .
٢١ ساڵەی دامەزاندنی تەلەفزیۆنی کوردستان لە دەستەی بەرێوەبەرایەتی و میدیاکارو کارمەندان و بێنەرانی پیرۆز دەکەم .
رەوان ئیدریس بارزانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.