Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:42

ئه‌مریکا فڕۆکه‌ی ئه‌تۆمی ره‌وانه‌ی ژاپۆن کرد

پێشتر به‌سه‌ر ئاسمانی عێراق هه‌ڵفڕیوه‌
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربه‌هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی ئۆفۆت له‌ ولایه‌یه‌تی نبراسكا به‌ره‌و دوورگه‌ی ئۆكیناوای ژاپۆن به‌رێكه‌وت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ روانگه‌ی چاودێری فڕۆكه‌وانی سه‌ربازی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ جێگای بایه‌خێكی زۆره‌.

هاوكات ئاژانسی یۆنهابی كۆری پێوایه‌ كه‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ بۆ ژاپۆن، مانای وایه‌ ئه‌مریكا گرنگییه‌كی زۆر به‌ پڕۆگرامی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور ده‌دات.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی رۆسیسكایا لاگه‌زیتا رایگه‌یاندووه‌، فڕۆكه‌ی WC-135 ناسراو به‌ ڤینیكس،پێشتر چاودێری تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی هیندو كۆریاو پاكستانی كردووه‌ ،هه‌روه‌ها ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌كاتی بۆردومانكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق، به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵفڕیوه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌و دوورگه‌ی ئۆكیناوای ژاپۆن هه‌ڵفریوه‌، تایبه‌ت به‌ چاودێركردنی چالاكییه‌ تیشكییه‌كان له‌میانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی دروستكراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /سپۆتنیكی رووسی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.