جوناسان هوفمان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له عێراق بۆ پارێزراوترین ناوچه ده‌گوازینه‌وه.
جوناسان هوفمان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه ئه‌و شوێنه‌بدات كه وه‌ك پارێزراوترین ناوچه وه‌سفی ده‌كات، رایگه‌یاند، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌ئامانجی پاراستنی هێزه‌كانمان و بۆ پارێزراوترین ناوچه‌ی عێراق ده‌یانگوازینه‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، له‌هه‌ر شوێنێك بن هێزه‌كانی ئه‌مریكا رۆڵی سه‌ره‌كی خۆیان له‌راهێنان و ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن. وتیشی، فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانیان چه‌ند شوێنێكیان دیاریكردوه كه باشترین شوێنن بۆ پارێزگاریكردن له‌هێزه‌كانمانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.