به‌گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران، به‌ر له‌عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵا، كۆتایی به نوێژی هه‌ینی ده‌هێنێ و ئه‌مه‌ش پرسیارێكی زۆر لای خه‌ڵكی دروست كردووه‌و پێیان وایه كه‌ناكۆكییه‌كی توند له‌نێوان هه‌ردوو كه‌سایه‌تییه باڵاكه‌ی ئێران دا هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د مه‌جید ئه‌هوازی تویتێكی كردووه‌و ده‌ڵێت: خامه‌نه‌یی رۆژی هه‌ینی باسی له‌ژماره‌یه‌ك دۆسییه كرد‌و به‌دیاریش كه‌وت كه ناكۆكییه‌كی به‌هێز له‌نێوان ئه‌و و روحانی دا هه‌یه، چونكه روحانی به‌ر له‌وه‌ی خامه‌نه‌یی كۆتایی به‌نوێژه‌كه‌ی بێنێ، نوێژی هه‌ینی به‌جێهشت ، ئه‌مه‌ش وایكرد كه روحانی له‌لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه نزیكه‌كانی خامه‌نه‌یی رووبه‌رووی هێرشێكی توند ببێته‌وه.
شایانی باسه خامه‌نه‌یی له‌میانه‌ی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا به زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی كرد‌و باسی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران كرد، هه‌ندێك له چاودێرانیش پێیان وایه كه ئه‌م كاره‌ی روحانی ، بۆ ئه‌وه‌یه كه كار بكاته سه‌ر رای گشتی عێراقی كه له‌كاتێكدا له‌و وڵاته خۆپیشاندان دژی ئه‌مریكاو ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سی ئێن ئێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.