له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری هه‌ژده‌هه‌می خولی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی شاڵكێ له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی برۆسیا میوشن گلادباغ تۆماركرد
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌رچه‌نده هه‌ردوو تیپ به‌هێزه‌وه رووهبهرووی یه‌كتر بونه‌وه به‌لام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆری گۆلی یه‌كتر بهه‌ژێنن، له‌ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م شاڵكێ له‌رێی یاریزان سوات سیردار گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه ئاستی شاڵكێ باشتربوو تا ده‌خوله‌ك دواتر له‌ده‌رفه‌تێكدا میكائیل گریگۆریچ توانی گۆلی دووه‌م بۆشاڵكێ به‌ده‌ست بێنێت، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی شاڵكێ به‌كۆتاهات
به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی ئه‌م تیپه بووه سی و سێی خاڵ و هاته خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ردا برۆسیا میونشن گلادباغ به‌سی خاڵ گه‌ڕایه‌وه خانه‌ی پێنجه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.