ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕمی سعودییه هه‌واڵی كۆچی دوایی ولید بن خالید بن ته‌ڵال كوری برازای شا سه‌لمان پادشای سعودیه ڕاگه‌یاند، كه 14 ساڵه بێهۆشه و ته‌نها دڵی به‌هۆی ئامێری پێشكه‌وتووی پزیشكییه‌وه كاری ده‌كرد.
دوای 14 ساڵ له بێ هۆشی دواجار پزیشكه‌كان بێ هیوا بوون له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و به هۆش خۆهێنانهوهی ئه‌و گه‌نجه كه ته‌نیا دڵی كاری ده‌كرد بۆیه به ره‌زامه‌ندی خێزانه‌كه‌ی دوای 14 ساڵ مانه‌وه له ژێر چاودێری پزیشكی و ئامێری پێشكه‌وتوو پزیشكه‌كان ئامێره‌كانیان له سه‌ر هه‌ڵگرت كۆچی دوایكرد.
ولید بن خالید بن ته‌لال كوری برازای شا سه‌لمان پادیشای سعودیه له‌ته‌مه‌نی ۱۸ساڵی له وڵاتی به‌ریتانیا تووشی روداوێكی ترسناكی هاتووچۆ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه مێشكی له‌كارده‌كه‌وێت له كاتێكدا كه قوتابی زانسته سه‌ربازییه‌كان بووه له‌و ماوه‌یه‌وه هه‌ر به بێ هۆشی بوو كه نازناوی شازاده‌ی نووستوویان پێ دابوو
سه‌رچاوه/ ئاژنسهكان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.