ئۆلی گونار سۆلشایه‌ری نۆروێژی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ڕایگه‌یاند كه ئاشلی یۆنگ كاپتنی یانه‌كه ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌فه‌رمی به‌جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌رمیلان ده‌كات
سۆلشایه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ستایشی ڕۆڵی ئاشلی یۆنگی له ڕیزی مان یونایتد كرد‌و گوتی، یۆنگ یاریزانێكی ئاست به‌رز بوو و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له یانه‌كه‌مان هه‌بوو كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و نازناوی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر له پێشبڕكێ جیاجیاكان به‌ده‌ستهێناوه‌و ئێستاش ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته سیی و پێنج ساڵ و ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی دیكه له ئه‌وروپا به‌سه‌ر ببات، هاوكات سۆلشایه‌ر ئاشكرای كرد كه له‌مه‌ودوا گاری ماگوایه‌ر له شوێنی ئاشلی یۆنگ ده‌بێته كاپتنی تیپه‌كه‌یان، ئه‌ویش به‌هۆی لێهاتوویی له یاریگاو توانای به‌رزی له ڕابه‌رایه‌تیكردنی یاریزانانی مانچسته‌ر له یاریه‌كاندا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.