یانه‌ی ڕیال مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات كالیدۆ كۆلیبالی سه‌نیگالی و به‌رگریكاری یانه‌ی ناپۆلی بگوازێته‌وه ڕیزی خۆی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های ئاماده‌كردووه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكس پرێسی بریتانی ئاشكرای كرد كه زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال داوای له به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی كردووه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆلیبالی واژووبكه‌ن، ئه‌ویش بۆ توندوتۆڵ كردنی هێڵی به‌رگری میرێنگی، هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی ڕیال مه‌درید ئاماده‌یه بڕی شه‌ست ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی و یاریزان جێمیس ڕۆدریگز بداته یانه‌ی ناپۆلی و له‌به‌رامبه‌ردا كۆلیبالی بگوازێته‌وه ڕیزی خۆی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به گوڕوتینه‌وه هه‌وڵ ده‌دات سوود له تواناكانی ئه‌م به‌رگریكاره وه‌ربگرێت
جێگای باسه گرێبه‌ستی كۆلیبالی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ ناپۆلی له ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ ته‌واوده‌بێت و ئیداره‌ی یانه ئیتاڵیه‌كه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین ئۆفه‌ری گرانبه‌های یانه‌كانی ئه‌وروپای بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه ڕه‌تكردۆته‌وه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.