Erbil 38°C شەممە 11 نیسان 05:02

میدیاکانی ئیسپانیا: ئینته‌رمیلان له‌ بیرۆکه‌ی واژووکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئارتورۆ ڤیدال پاشگه‌ز بۆته‌وه

به‌م هۆكاره‌ ئیداره‌ی ئینته‌رمیلان گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ڤیدال وه‌ستاند
کوردستان TV
100%


به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ بیرۆكه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئارتورۆ ڤیدالی چیلی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا پاشگه‌ز بۆته‌وه

له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد كه‌ ئیداره‌ی ئینته‌رمیلان گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ڤیدال وه‌ستاندووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێ ڕاهێنه‌ری ئینته‌ر پێی باشه‌ له‌ بری ڤیدال گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی دیكه‌ی وه‌ك كریستیان ئێریكسن و ئولیڤێ جیرو لیۆناردۆ سپینازۆلاو لوكا مۆدریچ واژوو بكه‌ن

 هه‌مان ڕۆژنامه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ یاریزانانی بارسا هه‌وڵیان داوه‌ ڤیدال ڕازی بكه‌ن له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌یان بمێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانه‌ چیلیه‌كه‌ بڕیاری كۆتایی خۆی له‌مباره‌وه‌ نه‌داوه، به‌ڵام پێده‌چێت ڕیزی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ به‌جێنه‌هێڵێت

 به‌م دواییه‌ش كیكی سێتین‌ ڕاهێنه‌ری نوێی بارسا به‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ نایه‌وێ‌ ده‌ستبه‌رداری ڤیدال بێت 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.