به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری channel24 ئه‌و تاجه‌ی بۆ ئه‌مساڵ كرایه سه‌ری شاجوان زۆز یبینی تونزی، نرخه‌كه‌ی به 5 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، تاجه‌كه به "هێزی یه‌ك ده‌نگی" ناونراوه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای مواواد به‌رهه‌م هێنراوه، ئه‌و تاجه زیاتر له 1770 پارچه ئه‌ڵماسی پێوه‌یه، نزیكه‌ی 18 عه‌یاره، له ناوه‌ڕاستی تاجه‌كه پارچه‌یه‌ك ئه‌ڵماسی ره‌نگ ئاڵتوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ دوو پارچه بچوكتر له هه‌ردوو لای تری تاجه‌كه، كێشیان 62.83 عه‌یاره.
ئه‌م تاجه نوێیه‌ی شاجوانی گه‌ردوون بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن شاجوانی گه‌ردوونی 2018 له‌سه‌ركرا له 8ی دیسه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵ هه‌ڵبژێردرا، بۆ دووه‌مین جاریش به‌خشرایه شاجوانی گه‌ردوونی ساڵی 2019 .
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.