Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 15:40

22 کۆچەر لە دەریایی ئیجە لە خنکان رزگارکران

بەهۆی كەشوهەواوە بەلەمە چوپەكەیان نقوم بوو
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ زیاتر لە 20 كۆچەر لە دەریایی ئیجە لە خنكان رزگاركران، كە بەهۆی كەشوهەواوە بەلەمە چوپەكەیان نقوم بووە.

هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عیراقی لە توركیا رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18-1-2020، لە ناوچەی ئێنزی سەربە شاری ئەدرنای توركیا لە نێو دەریایی ئیجە بەهۆی دژواریی كەشوهەواوە بەلەمێكی چوپی پەنابەران نقوم دەبێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ گوتیشی: پەنابەرەكان سەرەتای تێكشكانی چوپەكەیان پەیوەندی دەكەن بە پۆلیس دەریاوانییەوە، بەڵام بەهۆی سەختی كەشوهەواوە شوێنەكەیان بۆ دیاری ناكرێت، پاشان بەهۆی هێلیكۆپتەرەوە دەدۆزرێنەوە و سەرجەمیان رزگاردەكرێن، كە لە 22 كۆچەر پێكهاتون و 14یان ئافرەت بوون.

هیوا خدر رایگه‌یاند: هەر ئەمڕۆ لەشاری ئەدرنا لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا  پێنج كۆچەری ئەفغانی و پاكستانی و دوو قاچاخچی عیراقی دەستگیركران، رۆژی 17ی ئەم مانگەش لە ناوچەی ئایڤاچەكی سەر بەشاری چانكاڵێ 70 كۆچەر لە نێو دوو چوپدا دەستگیركران، كە 35 كەسیان منداڵ بوون، لە ناوچەكانی مریس و كیشان سەربە شاری ئەدرناش 148 كۆچەر دەستگیركران، كە پێكهاتبوون لە خەڵكی وڵاتانی (عیراق، ئێران، سوریا، پاكستان، مەغریب و جەزائیر).

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.