ئێران بڕیاریدا سندوقی رەشی فڕۆكەكەی هێڵی ئاسمانیی ئۆكراینا لەسەر داوای ئه‌و وڵاته، رادەست بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی ته‌سنیم له زاری حه‌سه‌ن ره‌زایی فه‌ڕ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاره‌ساته‌كان له رێكخراوی فڕۆكه‌وانی ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا كه سندوقی ره‌شی ئه‌و فڕۆكه‌یه راده‌ستی ئۆكرانیا بكه‌نه‌وه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئاسمانی تاران خرایه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه 176 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سندوقی ره‌شی ئه‌و فڕۆكه ئۆكرانییه‌ی به هه‌ڵه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه خرایه خواره‌وه، راده‌ستی ئۆكرانیا ده‌كرێت تا لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌وه بكات.
حەسەن رەزاییفەر، باسی لەوەكرد، كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پسپۆڕان كە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لە ئۆكرایناوە هاتبوون، ئەنجامداوە و رایگەیاند: سندوقە رەشەكە لە ئێران ناكرێتەوە. بەڵكو لەسەر خواستی ئۆكراینییەكان رەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.