لە راگەیەندراوێكدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە ھەولێر، هاوڵاتیانى شاری هەولێرو دەوروبەری ئاگادار دەکاتهوه کەوا لە ئێستادا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات تا ماوەیەک نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکەمان ناکرێت.
راشیدهگهیهنن ، ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری ئێسک و شکان هەیە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بکەن و ئەو نەخۆشانەش كە پێویستیان بە هەر نەشتەرگەریەکی تر هەبێت لە نەخۆشخانەی رزگاری بۆیان ئەنجام دەدرێت، تا ئەوکاتەی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەمان دەکەوێتەوە کار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.