د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی 21 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان سەردانی بارەگای کەناڵی کوردستانی کرد و لەلایەن کاروان ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتی کەناڵەکە و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری هەولێر وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی 21 ساڵەی تەمەنی کەناڵی کوردستان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لەکارەکان بۆخواستن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کەناڵی ئاسمانی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوو و دیاری گێڕاوە لەمێژووی ڕاگەیاندنی کوردی و ڕاستگۆیانە بابهت و بەرنامەکانی خستۆتە بهرچاووى بینهران و کوردستانیان و شوێن پەنجەی ئەو دەزگایەش هەر لەسەرتایی دروستبوونیەوە تاوەکو ئەمڕۆکە دیارەبووە و جێگەی شانازییە.
جێگەی باسە كهناڵى ئاسمانى کوردستان یەکەمین کەناڵی ئاسمانی بوو کە لهسهر خاكى كوردستان لەساڵی 1999 بهرنامهكانى بۆ سهرتاسهرى جیهان پهخشكرد.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.